بەرزبونەوەی نرخی زێڕ لە بازارەکانی جیهان و هەرێم
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٩٢ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەیپێوە دەکرێت، لە هەرێمیش بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو، نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
ەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٤ دۆلار و شەشسەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٤ هەزار و ٦٤ دۆلار و ١٧ سەنتە بەراورد بە تێکرایگۆڕانکارییەکانی دوو رۆژی رابردوو.
هاوکات، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە، واتە بەبەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێڕیش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٠٣ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦٣ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٨٣ هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٣ هەزار دینارە
