بەرپرسێکی: هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دوورە لە ڕاستی
عەباس مووسەوی، نوێنەری ئەمینداری گشتی گرووپی چەکداری نوجەبای عێراق لە ئێران، هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەدرۆ خستەوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک میدیا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی هەندێک دەنگۆ و هەوڵیان بڵاوکردەوە، لەوبارەیەوە عەباس مووسەوی نوێنەری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق (نزیک لە حەشدی شەعبی) لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی بۆ مێهری ئێرانی، ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە.
نوێنەری گرووپی چەکداری نوجەبا بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان لەو بارەیەوە لەلایەن میدیاوە بەدرۆ خستەوە و جەختی کرد: حەشدی شەعبی هەرگیز هەڵنەوەشاوەتەوە و ئەوەش ڕوو نادات.
ناوبراو دەشڵێت: هەواڵی ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوی حەشدی شەعبی لەلایەن مێدیایەکی بەعسیەوە بڵاوبووەتەوە کە پاگەندەی ئەو میدیایە راست نییە، ئەو میدیایە جێگای بڕوا نییە و لە خزمەت پڕۆژەکانی ئەمریکایە.
