بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش دەستگیركردنی دوو تۆڕی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە بەغداد ڕاگەیاند
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق، دەستگیركردنی دوو تۆڕی بازرگانیكردن بە مرۆڤ كە چواریان ژنن، لە بەغداد ڕاگەیاند. بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەڕێگەی بەدواداچوونی وردی دۆسیەی باندەكانی تاوانی ڕێكخراو و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدادی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری توانیان دوو تۆڕی تایبەتمەند بە بازرگانیكردن بە مرۆڤ و ئەندامەكانی مرۆڤەوە لە ناوچەی سەیدیە لە بەغداد هەڵوەشێننەوە، كە (4)یان ژنن. لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: پرۆسەی دەستگیركردنەكە لە ڕێگەی بۆسەیەكی وردەوە كە لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێكخراو ئەنجامدراوە، و هەروەها ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەزگای دادوەری كراون.
