بەسەرۆکایەتی سودانی...سازکردنی کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای پڕۆژەی شاری سەدری نوێ
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی کۆمپانیاکانی جێبەجێکردنی ژێرخانی پڕۆژەی نوێی شاری سەدر ڕاسپارد دەست بە کارکردن بکەن ، دوای تەواوکردنی سەرجەم پلانەکانی دیزاین.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای پڕۆژەی شاری سەدری نوێی کرد.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی دانیشتنی پێشوو کرا، و ڕاسپاردەکانی تیمی فەرمانی دیوانی (250162) ی تایبەت بە بەدواداچوونی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە خرایەڕوو، و گفتوگۆیان لەسەر پوختەی واژۆکردن و دەست بەکاربووبی کۆمپانیای چینی جێبەجێکاری پڕۆژەکە کرد لەگەڵ کاتی کار و خشتەی پێکهاتەکان جگە لە تاوتوێکردنی دامەزراندنی وێستگەی کارەبا و سیستەمی کارەبا.
ئاماژەی بەوەشکرد لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر تەواوبوونی ڕێوشوێنەکانی گرێبەستەکە کرایەوە و بەڕێز سودانی فەرمانی کرد کۆمپانیای جێبەجێکاری ژێرخان کە شوێنی کارەکەی وەرگرتووە دەست بەکار بێت دوای تەواوبوونی هەموو پلانەکانی دیزاین، جگە لە هەڵبژاردنی چوار دەزگای راوێژکاری و فەرمانی، هەروەها بەڕێزیان فەرمانی کرد سەرجەم پێداویستییە ئەمنییەکان دابین بکرێت و بەردەوام بێت لە لێکۆڵینەوە لە بیرۆکەکان و پێشنیارەکانی پەرەپێدان لەگەڵ کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
