بەشێوەی خواستن.. بەرشەلۆنە لەهەوڵی گواستنەوەی گابرێل خیسۆسە بۆ ریزەکانی
یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە لەهەوڵی گواستنەوەی
گابرێل خیسۆسە بۆ ریزەکانی خوی بەشێوەی خواستن و ئارسناڵیش ئامادەن دەستبەرداری ببن.
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە خواستێکی زۆرییان هەیە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی هانسی فلێک و پاش کڕینی مارکۆس راشفۆرد دەیانەوێت یاریزانێکتر بۆ هێڵی پێشەوە بگوازنەوە.
پێگەی فتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە بلەوگرانا دەیەوێت گابریل خیسۆس لە ئارسناڵ بگوازێتەوە ریزەکانی و بەم شێوەیە بژاردەکانی هێڵی پێشەوە زیاتر بکەن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەرشەلۆنە ئامانجیانە ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن بگوازنەوە و ئەگەر سەرکەوتووبێت وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی دەکەن بە هەمیشەی.
ئارسناڵ بەهۆی کڕینی ڤیکتۆر گیوکیرێس خواستی فرۆشتنی خیسۆسی هەیە، بەڵام ئەرکی یانە کەتەلۆنییەکە لە گواستنەوەی ئاسان نابێت، چونکە هەریەکە لە یانەکانی یۆڤانتۆس و ئەیسی میلان و فلامینگۆش ئارەزووی کڕینی ئەو ئەستێرە بەرازیلییە دەکەن.
گابرێل خیسۆس لەگەڵ گەنەرز بەشداری 96 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 26 گۆڵ و 20 ئەسیست تۆماربکات.
