بەغدا... دەستگیرکردنی ٨٥ کرێکاری بیانی بە تۆمەتی سەرپێچیکردنی مەرجەکانی نیشتەجێبوون
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی ٨٥ کرێکاری بیانی بە تۆمەتی سەرپێچیکردنی مەرجەکانی نیشتەجێبوونی ڕاگەیاند.
فهرمانگهی راگهیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لە راگهیندراوێكدا بڵاویکردەوە، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا مانۆڕێکی ئەمنی ئەنجامدا بۆ پشکنین و بهسهركردنهوهی ناوچەکان و پێداچوونەوە بە دۆسیەی کرێکارانی بیانی، و جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری لە ناوچەکانی (کەمالیە و فزهیلییه)ی ڕۆژهەڵاتی پایتەخت".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشکراوه كه، "ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بووەتە هۆی دەستگیرکردنی (103) تۆمەتبار، کە یەکێکیان تۆمەتبار بووە بە تیرۆر و حەوت کەسی دیکەش بەپێی بڕگەی یاسایی جیاواز، جگە لە (95) سەرپێچیکار، لەنێویاندا (85) کەسی بیانی و عەرەب کە سەرپێچییان لە ڕێنماییەکانی بەشی نیشتەجێبوونیان کردووە. هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەتدا گیراوە".
ئهوهیش هاتووه كه ، "ئەمە لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەکانی (فەرماندەیی پۆلیسی رهسافه و فیرقەی یەکەمی پۆلیسی فیدراڵی) و دەزگا هەواڵگرییە سەر بە خۆیانەوە دێت بۆ بههێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی ئەو دەستکەوتە ئەمنییانەی بەدەست هاتوون".
