بەغداو واشنتۆن تاوتوێی دۆسییەی کەمپی هۆلی سوریا دەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئیڤان فائق جابرۆ و هەڵسوڕێنەری نوێی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دانیال ڕوبینشتاین باسیان لە بارودۆخی ئاوارەکان و گەڕاوەکان بۆ ناوچەکانیان لە عێراق و دۆسییەی کەمپی هۆلی سوریا کرد .
وەزارەتی کۆچ لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە: "وەزیری کۆچ و کوچبەران، ئیڤان فایق جابرۆ، پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری نوێی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، دانیال ڕوبینشتاین و شاندی یاوەری کرد، لە بارەگای وەزارەتەکە". لە ناوەڕاستی بەغدا”.
ڕایشیگەیاند، "وەزیر پیرۆزبایی لە ڕوبینشتاین کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی ئەرکە نوێیەکانی"، ئاماژەی بەوەشکرد "روبینشتاین جەختی لەسەر قووڵی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و پێویستی بەهێزکردنی ئاسۆی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا کردەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی ئاوارە و گەڕاوەکان و دۆسییەی سەقامگیری ناوچەکانی گەڕانەوە و دۆسییەی کەمپی هۆلی سوریا کردووە".
