بەفەرمی.. حەلبوسی بڕیاریدا بەبێ هاوپەیمانی به‌شداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکات
سەرکردایەتی حزبی ته‌قه‌دوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بڕیاریدا به‌جیا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقبکات، کە بڕیارە مانگی تشرینی دوەمی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، لەژێر ناوی "پارتی ته‌قه‌دوم"، بەبێ ئه‌وه‌ی بچێته هیچ هاوپەیمانییەکی سیاسیی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە.
سەرکردایەتی حزبی ته‌قه‌دوم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایار لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ناوی پارته‌كه‌یان تۆماركردوه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
حزبی ته‌قه‌دوم بە سەرۆکایەتی حەلبوسی، لە هەڵبژاردنەکانی پێشودا لە پارێزگاکانی پایتەخت و بەغدا و پارێزگاکانی زۆرینەی سوننە، بە هاوپەیمانی لەگەڵ پارت و قەوارەکانی دیکە، دیارترینیان پارتی سەروەری به سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر ده‌نگی زۆرینه‌ی سوننه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
