بەفەرمی...ئه‌ركی یونیفێل له لوبنان تا کۆتایی ساڵی 2026 درێژکرایەوە
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌ركی UNIFILی له لوبنان بۆ دواجار تا 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2026 درێژكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به كۆی ده‌نگ بڕیاردرا بڕیارنامه‌یه‌ك په‌سه‌ند بكرێت كه ماوه‌ی كاركردنی هێزه‌كانی یونیفیل له لوبنان بۆ دواجار درێژبكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاره‌كانی یونیفیل تاوه‌كو 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت".
له‌لای خۆیه‌وه، نه‌واف سه‌لام سه‌رۆك كۆماری لوبنان پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد و سوپاسی هه‌مو وڵاتانی ئه‌ندامی كرد بۆ به‌شداری ئه‌رێنییان له ده‌نگدانه‌كان و راشیگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی نوێكردنه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێك و چوار مانگه، دوای ئه‌وه پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌یه‌كی ورده ورده و سه‌لامه‌ت ده‌ست پێده‌كات، كه له كۆتایی ساڵی 2026 ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیارنامه‌كه داوا له سكرتێری گشتی ده‌كات كه ئه‌و بژاردانه‌ی له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی 1701 له داهاتودا دوای كشانه‌وه‌ی یونیفیل، له‌وانه‌ش ئامرازه‌كانی هاوكاری سه‌باره‌ت به ئاسایش و چاودێریكردنی هێڵی شین.
