بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیران
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەش رایگه‌یاند، بەهۆی تەمومژەوەیە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، بە میدیای پارتی راگه‌یاند وموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، بەهۆی تەمومژەوە لە نزیکەی سه‌عات 8ی ئەمشەوەوه گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تاوەکو کاتێکی نادیار راگیران.
وتی، تاوەکو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە راگرتنی گەشتەکان بەردەوام دەبێت، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا چەند گەشتێک دواخراون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌و تەمومژەی ئێستا کە سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتۆتەوە تا سه‌عات 10ی سبه‌ی سێشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەمشەو کاریگەری ته‌موموژه‌كه زیاد دەبێت و بەگشتی مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ 1کم و لە هەندێ شوێن کەمتر دەبێتەوە بۆ کەمتر لە 100 مه‌تر.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی كه‌شناسی له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا (سه‌عاتی 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ)، مەودای بینی له سەنتەری پارێزگای هەولێر 100مه‌تر، له سەنتەری پارێزگای دهۆک 7 کم و له ناحیەی شەمامک 100 مه‌تر بوه.
