بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دهستگیركردنی سێ تۆمهتباری راگهیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگهیاند، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک لەجامایکا و بڕێک حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیرا. بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، له چالاكییهكدا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد".
ئاماژهی بهوهشكردوه، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک جامایکاو حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
