تاکوو ئێستا مووچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دوو مانگی ڕابردوو دابەشنەکراوە
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەمموزی 2024، تاکوو ئێستا مووچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران و ئایاری ڕابردوو دابەشنەکراوە، دوای 75 ڕۆژ.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێم لە لێدوانێکدا شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی وردبینی لیستی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واو بووه و نێردراوه بۆ به‌غدا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی دوو مانگی هێزه ئه‌منییه‌كان بنێردرێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای پەیوەندی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا، هەروەها چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غداوه بگات.
