المطلع
عاجل

post-image

تاڵەبانی: ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت ئەو هەردوو حیزبە کوردییەکان دوو کاندید بۆ سەرۆکایەتی کۆمار پێشکەش دەکەن


20:32 كوردستان
2026-01-17
6422

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان دەکەین بە یەک و بە 38 کورسییەوە وەڵام دەدەینەوە و کورسییەکانیشمان زیاتر دەبێت، راشیگەیاند: کە رێککەوتنەکە دژی هیچ لایەنێک نییە و بۆ بەرەو پێشبردنی کوردستانە.
سەرۆکی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگەیاند: ساڵێک پێش ئێستا ئەم دەستپێشخەرییە راگەیەندرا، لە چەند روویەکەوە بە جۆرێکی دیکە بیرمان دەکردەوە، باوەڕی زیاترمان بەوە هەبوو کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە جدییەتی کە دەیەوێت حکومەت پێکبهێنێت و دەیەوێت رێکبکەوێت، ئەو دەستپێشخەرییە مابوو، ئەو رۆژە سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ دووبارەی کردەوە، زۆر پێمباشبوو، راستەوخۆ بێ پرس بە هیچ لایەک وەڵامم دایەوە.

سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی زۆرمان لەسەر پڕۆژەکەی خۆمان کرد، نەوەی نوێش پڕۆژەی خۆیان باس کرد، ئەوەی مایەی خۆشحاڵی بوو، ئەوە بوو کە بۆچوونەکانی نەوەی نوێ زۆر نزیک بوو، لە بۆچوونەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەی لەبارەی بودجەوە باسیان کرد، ئێمە سەد لە سەد لەگەڵیداین و یەکێک لە کێشەکانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە، بۆیە ئەم ریککەوتنامەی ئێمە دژی کەس نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە کوردستان بەرەو پێشەوە بڕوات، ئەو گلەییانەی کە خەڵک هەیەتی لە ئێمە و لە حکومەت چارەسەر بکرێن.

بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاند: هەر لایەنێک کە ناڕازییە لەم دۆخەی ئەمڕۆی کوردستان، زۆر گرنگە بێتە ناو ئەم رێککەوتنەوە.

سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند: ئێمە سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەین، لەگەڵ کاک محەمەدی حاجی مەحمود کۆبوینەوە، لەوە ناچێت بێتە ناو ئەم رێککەوتنە، بەڵام گلەییەکانی لەم جۆرە حوکمڕانییە لە گلەیی ئێمە زیاترە، بەڵام بەشداری نەکردنی کێشە بۆ ئەم رێککەوتنە دروست ناکات و لە دڵیدا پشتیوانە.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لەگەڵ نەوەی نوێ رێککەوتوین، بیروبۆچوونمان لەسەر فەرمانڕەوایەتی لە کوردستان زۆر لە یەکەوە نزیکە، فراکسیۆنەکانمان کردووە  بەیەک، دەبێت لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش گفتوگۆی ئەم بابەتە بکەین، بۆ ئەوەی بزانین چ جۆرە حکومەتێک دادەمەزرێنین، بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەشێک دەبێت لەو لایەنانە، حکومەت لەگەڵ پارتی پێکدەهێنرێت یان نا، جارێ بۆ ئەو بڕیارە زووە، بەڵام وەکو پرەنسیپ بەڵێ حکومەت پێکدەهێنرێت.
سەرۆک یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد ئێمەش لەم جۆرە حوکمڕانییە رازی نین، بەڵام ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەناو حکومەت نەبوایە، چەند خراپە دە هێندە خراپتر دەبوو،بەڵام خۆشبەختانە هەردوو لایەن گەیشتووینەتە ئەو باوەڕەی کە ئەم حکومەتە پێویستی بە گۆڕانکاری جدییە،ئەرکی ئێمەشە کێشە کەسییەکان لادەین و خەبات بۆ گەلەکەمان بکەین.

راشیگەیاند: ئەوەی نایەتە ناو ئەم رێککەوتنەوە،واتە رازییە بەم جۆرە حوکمڕانییە.

بافڵ تاڵەبانی دووپاتیشی کردەوە: ئێمە دەبینە بەشێک لە حکومەت و پشتیوان بە خوا حکومەت دەگرینە دەست و هیچ رێککەوتنێکیشمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان نییە.

راشیگەیاند: ئەمە مانۆڕی سیاسی نییە، چونکە ئامانجی ئێمە تاکتیک نییە، بەڵکو ستراتیژە، ئەم وڵاتە پێویستی بە گۆڕانکاری جدی هەیە، بۆیە لەگەڵ نەوەی نوێ لەو بارەیەوە بۆچوونمان یەکە، ئەم رێککەوتنە فراوان دەبێت.
لەوبارەیەشەوە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: ئەگەر رێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بگاتە ئەنجام و ئیمزای بکەین، یەکەم خاڵی بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی هێزە لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەیە یاسای بودجەمان هەبێت و شەفاف بێت، هەروەها بۆ ئەوەیە کە هەموو پارەی دەروازە سنوورییەکان و نەوت پێویستە بێتەوە ناو بودجە و پارەی شار و شارۆچکەکان دابەش بکرێت و مووچە زیاتر دوانەکەوێت، بێ بازاڕی کۆتایی بێت و گەنجان بێکار نەبن، لە کۆتایدا ئەگەر رێککەوتین هەموو خاڵەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.


وتیشی: رێککەوتنەکە بۆ گۆڕانکارییە لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا سەرۆکوەزیران تەنها دوو ساڵی بەدەست پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نەبووە، بۆیە حەزدەکەین گۆڕانکارییەک لە هەرێمی کوردستان بکرێت و سەرۆکوەزیرانێکی دیکە، یان جۆرێک لە حوکمڕانیمان هەبێت و هاوسەنگی هێز هەبێت، بۆیە ئەو هەنگاوەی ئێمە حەقە هەموو لایەنەکان پێیان خۆش بێت.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 5596
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 4097
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 5590
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 5363
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 4188
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 3741
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 4606
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 4092
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 3731
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 5673
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 4699
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 10781
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 8405
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 10338
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 9760
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 3310
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 9146
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 4585