تره‌مپ: هیوادارین ئاگربه‌ست له سوریا له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا به‌دی بهێنرێت
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هیوای خۆی ده‌ربڕی كه پێشكه‌وتنی ڕاسته‌قینه به‌ره‌و ئاگربه‌ست له سوریا له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا به‌دی بهێنرێت و راشیگه‌یاند، "لێكتێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له‌نێوان لایه‌نی سوریا و ئیسرائیل‌دا هه‌یه و چاوه‌ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان ده‌كه‌ین".
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "هیوادارین له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا پێشكه‌وتنی ڕاسته‌قینه به‌ره‌و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سوریا به‌ده‌ستبهێنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكتێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له‌نێوان لایه‌نی سوریا و ئیسرائیل‌دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ردولا قسه‌م كردوه، چاوه‌ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و یارمه‌تیدانی سوریا ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیری.
باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه له هه‌وڵداین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن له سوریا".
