تره‌مپ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی واژۆكرد كه كۆتاییان به‌سزاكانی سه‌ر سوریا دەهێنێت
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی واژۆكرد، كه كۆتاییان به به‌رنامه‌ی سزاكانی سه‌ر سوریا هێنا بۆ پاڵپشتیكردنی ڕێبازی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئاشتی.
ئه‌م فه‌رمانه سزاكانی سه‌ر سوریا هه‌ڵده‌گرێت و له هه‌مانكاتدا سزاكانی سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د و هاوكاره‌كانی و پێشێلكارانی مافی مرۆڤ و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به چالاكییه‌كانی چه‌كی كیمیایی و داعش یان لقه‌كانی و بریكاره‌كانی ئێران ده‌پارێزێت و لهلێخۆشبونهكه به‌ده‌رده‌كرێن.
به‌پێی ده‌قی بڕیارنامه‌كه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه ده‌رچوه ، واشنتن پابه‌نده به "پشتیوانیكردن له سوریایه‌كی سه‌قامگیر و یه‌كگرتو، ئاشتیخواز له‌گه‌ڵ خۆی و دراوسێكانی، سوریایه‌كی یه‌كگرتو، سوریایه‌ك كه په‌ناگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بۆ ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان دابین نه‌كات، ئاسایشی كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه مسۆگه‌ر بكات، پشتگیری له ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ناوچه‌كه بكات".
له ده‌قه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردودا ئه‌و بارودۆخه‌ی كه بوه هۆی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سوریادا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به "رێوشوێنی ئه‌رێنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی نوێی سوریا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع" وه‌سفی كردوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هه‌نگاوی سه‌ره‌تایییان بۆ ئه‌م ئامانجه ناوه به ده‌ركردنی مۆڵه‌تی گشتی ژماره 25 له 23ی (ئایار/5)ی 2025 و ده‌ستبه‌رداربون له سزاكان به‌پێی یاسای قه‌یسه‌ر.
به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی پێش‌و كه بنه‌مای یاسایی بۆ سزاكانی سه‌ر سوریا پێكهێنابو، هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، له‌وانه ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه له نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2011 ده‌ركرابون كه حكومه‌تی سوریا و به‌رپرسانی سوریا و لایه‌نگرانی سه‌ره‌كییان كرده ئامانج.
