ترەمپ بەشێوەیەکی فەرمی وەک كاندیدی كۆماریەكان بۆ پۆستی سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا دەستنیشانكرا
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له كۆنفڕانسی نیشتمانی پارتی كۆماریهكاندا، بەشێوەیەکی فەرمی وەک كاندیدی كۆماریەكان بۆ پۆستی سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا دەستنیشانكرا.
هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا ترەمپ، جەیمس دەیڤید ڤانسی وهك جێگری خۆی دەستیشانکرد، بهمهش ئەگەر لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا دۆناڵد ترەمپ بتوانێت لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتن بە دەستبهێنێت، ئەوا (جەیمس دەیڤید ڤانس) دەبێتە جێگری سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا.
هەر لەمبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) دەڵێت" دوای وردبوونەوە و ڕەچاوکردنی زۆر و بە لە بەرچاوگرتنی بەهرە گەورەکانی زۆر کەسی دیکە، بڕیارمداوە کە گونجاوترین کەس بۆ خزمەتکردن وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەیمس دەیڤید ڤانس لە ویلایەتی گەورەی ئۆهایۆوە دەستنیشان بکەم".
دەشڵێت: جەیمس دەیڤید بەشێوەیەکی باش خزمەتێکی زۆری بە وڵاتەکەمان کردووە لە هێزی دەریایی، لە ماوەی دوو ساڵدا لە زانکۆی ویلایەتی ئۆهایۆ دەرچووە بە پلەی یەکەم دەرچووی قوتابخانەی یاسای یێڵە کە سەرنوسەری گۆڤاری پێداچوونەوەی یاسای یێڵ بووە".
