ترەمپ: هیچ شتێكی كه‌متر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران قبوڵ ناكات
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ئاشكرا ئامانجی خۆی له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه كه به كه‌متر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران رازی نابێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئاكسیۆس، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دواجار دوای مشت‌ومڕ له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكا، ئامانجی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران دیاریكرد و جه‌ختیشیكرده‌وه كه هیچ شتێكی كه‌متر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران قبوڵ ناكات و ده‌یه‌وێت ئێرانێكی گه‌وره به‌بێ چه‌كی ئه‌تۆمی ببینێت.
ئاژانسی ئاكسیۆس ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، لێدوانه‌كانی تره‌مپ دژبه‌یه‌ك بون دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه كراوه‌یه بۆ گوێگرتن له پێشنیاره‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ی ئه‌تۆمی له ژێر بارودۆخی ئه‌مریكی و نێوده‌وڵه‌تیدا.
ڕونیكرده‌وه، هه‌ڵۆكان كه له‌ناو ئیداره‌كه‌یدا به لۆبیكردن بۆ ئیسرائیلی ناسراون و به (ئیپاك) ناوده‌برێن، فشارێكی زۆریان له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌وه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه به ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران دوای خولی سێیه‌م وه‌ستان، ئه‌مه‌ش دوای ڕاگه‌یاندنی دواخستنیان بۆ كاتێكی نادیار، ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردو لایه‌ن له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتودا كردوه بۆ سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان.
