ترەمپ و پوتن: دەبێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕوسیا ئەنجامدا و بەدرێژی باسی ئێرانیان كردوە و هاوڕابون گە "دەبێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت".
دۆناڵد ترەمپ، ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "truthsocial" بڵاویكردەوە، بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبونیەوە، پوتن پەیوەندی پێوەكردوە، بەڵام لەوەش گرنگتر بۆ ئەوە بوە كە باسی ئێران بکات، وڵاتێک کە زۆر باش دەیناسێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بە چڕی گفتوگۆمان کرد. کاتێکی زۆر کەمتر هەبوە بۆ باسکردنی ڕوسیا/ئۆکرانیا، بەڵام ئەوە بۆ هەفتەی داهاتو دەبێت. ئەو ئاڵوگۆڕی زیندانییە پلکان دەکات - ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن، دەستبەجێ، لە هەردو لایەنەوە".
ترەمپ باسی لەوەشكرد، پەیوەندییەکەیان نزیکەی یەک کاتژمێری خایاندوە و هاورابونەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت.
