ترەمپ پلانی ئیداره‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان له واشنتن دی سی ده‌خاته‌ڕوو
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، پلانی ئیداره‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان له واشنتن دی سی ده‌خاته‌ڕو، هه‌رچه‌نده ڕوداوه توندوتیژییه‌كان له‌وێ گه‌یشتونه‌ته نزمترین ئاست له ماوه‌ی 30 ساڵدا.
دۆناڵد تره‌مپ لهپهیامێكدا ڕونیكرده‌وه، ڕۆژی دوشه‌ممه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سازده‌كات كه "له ڕاستیدا كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی واشنتن دی سی ڕاده‌گرێت".
تره‌مپ وتیشی، "واشنتن بوه‌ته یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین شاره‌كانی جیهان، به‌مزوانه ده‌بێته یه‌كێك له سه‌لامه‌تترین شاره‌كان".
كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز بڵاویكرده‌وه ، دوای هه‌فته‌یه‌ك له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فیدراڵی واشنتن دی سی، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندوه، په‌یامێكی هه‌یه كه ڕۆژی دوشه‌ممه ده‌ریبكات بۆ كۆتاییهێنان به تاوان له پایته‌خت.
