ترەمپ گفتوگۆکانی لەگەڵ پوتن لەبارەی ئۆکرانیا بە بەرهەمدار وەسف دەکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا ئهمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، گفتوگۆی "باش و بەرهەمدار" لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ئەنجامدراوه، دهشڵێت، "ئەگەری زۆر بەرز هەیە کە دواجار ئەم شەڕە ترسناک و خوێناوییە کۆتایی پێبێت".
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی Yhreads ڕایگهیاند، "دوێنێ پێنجشەممە گفتوگۆیەکی زۆر باش و بەرهەمدارم لەگەڵ پوتن ئەنجامدا، ئەگەری زۆر بەرز هەیە کە دواجار ئەم شەڕە ترسناک و خوێناوییە کۆتایی پێبێت، بەڵام لەم ساتە تایبەتەدا هەزاران سەربازی ئۆکرانیا بە تەواوی لەلایەن سوپای ڕوسیا گەمارۆدراون و لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردان داوام لە سەرۆک پوتن کردوە ژیانیان ڕزگار بکات".
ئاماژهی بهوهشكرد، كوژرانی ئهو ژماره زۆره سهربازهی ئۆكرانیا "کۆمەڵکوژییەکی ترسناک دەبێت، کە لە دوای جەنگی جیهانی دوەمەوە هاوشێوەی ئەو کۆمەڵکوژییەمان نەبینیوە".
لە دیدارێکیدا لەگەڵ مارک ڕوته، سکرتێری گشتی ناتۆ لە واشنتن، ترەمپ باسی لە گفتوگۆكان لهگهڵ ڕوسیا كرد وتی، "شتەکان لە ڕوسیا بە باشی بەڕێوەدەچن".
