ته‌ندروستی كه‌ركوك تۆماركردنی دوو حاڵه‌تی نوێی تای خوێنبه‌ربون ڕادەگهیەنێت
ته‌ندروستی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ هه‌ینی تۆماركردنی دو حاڵه‌تی نوێی تای خوێنبه‌ربونی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی له پارێزگاكه له‌مساڵدا پشتڕاستكرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند، دو توشبوی نوێ له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تۆماركراون كه یه‌كێكیان دانیشتوی گوندێكه و ئه‌وی دیكه‌شیان فهرمانبهرێكیكی حكومه‌ته، هه‌ردوكیان دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی توشبونهكانیان گواسترانه‌وه بۆ سه‌نته‌ری تایبه‌تمه‌ند بۆ چاره‌سه‌ركردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا هه‌ردو توشبوه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ن، له‌وێ چاودێری باری ته‌ندروستیان ده‌كرێت و ڕێگری له كه‌سوكاریان ده‌كرێت به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توشبوه‌كاندا هه‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ستیانكردوه به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ به‌دواداچونی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كاندا هه‌یه و هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری خۆپارێزی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه توشبونهكهی تێدا ده‌ستنیشانكراوه جێبه‌جێده‌كه‌ن.
