تورکیا ڕێژەی ئاو بۆ عێراق زیاد بکات
ئەمڕۆ هەینی عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەکان رایگەیاند تورکیا بەڵێنیدا ڕێژەی ئاو بۆ عێراق زیاد بکات .
وەزیر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "بە سەرپەرشتی و ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، پەیوەندییەک لەگەڵ لایەنی تورکی کرا بۆ زیادکردنی ڕێژەی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی کەمئاوی و پاراستنی گوزەری ژینگەیی ڕووبارەکان".
زیاتر وتی، کە "لایەنی تورکی تێگەیشتنێکی تەواوی بۆ قەیرانەکە دەربڕی، و بەڵێنی زیادکردنی بڕی ئەو ئاوەی لە بەنداوەکانی تورکیاوە بۆ عێراق بەرەڵا دەکرێت دا، لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەش و تێگەیشتنەکان و پەیوەندییە باشەکان لەگەڵ تورکیای دراوسێدا".
زیاتر وتی، کە "پەیوەندییەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان دێت بۆ کەمکردنەوەی کەم ئاوی کە عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو وشکەساڵییەوەیە کە ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بەدەستییەوە دەناڵێنێت.
