تۆڕی میدیایی عێراقی بەئامانجگرتنی دەزگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لە لایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە شەرمەزار دەکات
تۆڕی میدیایی عێراقی، لە ڕێگەی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتیەکەیەوە، بەئامانجگرتنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لە لایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە شەرمەزار کرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراقییەوە، کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، تێیدا هاتووە، "تۆڕی میدیایی عێراقی لە ڕێگەی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتییەکەیەوە، بە ئامانجگرتنی باڵەخانەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لە تارانی پایتەخت لەلایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە شەرمەزار دەکات، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ئەو دەزگایە كە لە کاتی کار و ئەرکی میدیایی خۆیاندابوون، شەهیدکران".
ئاماژەی بەوەشكرد : "تۆڕی میدیایی عێراقی پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و هاوکارە میدیاییەکانیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، هاوسۆزی قووڵی خۆی لەگەڵ ئەو کادیرە ڕۆژنامەوانانە دەردەبڕێت کە باجی پابەندبوونیان بە ئەرکی گەیاندنی ڕاستییەکان و خزمەتکردنی جەماوەر دەدەن، جا چ لە ئێران، غەززە، یان هەر شوێنێکی دیکەی جیهان بێت.
تۆڕی میدیایی عێراق دووپاتی کردەوە کە "هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، بەبێ گوێدانە سەرچاوە یان پاساوەکەی، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە، پێشێلکردنی جددییە بۆ بناغەکانی ئازادی ڕادەربڕین، هەروەها تێکدانی یەکێک لە پایە گرنگەکانی زانستی مرۆڤایەتییە لە کاتێکدا کە زانیاری بووەتە ئامرازێک بۆ بوون و ڕێگەیەک بۆ ئاشتی و مەرجێکە بۆ تێگەیشتن لە جیهان و هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەکان".
