تەندروستی میكانیزمێكی نوێ بۆ پاڵپشتیكردنی تەندروستی لە عێراق دەخاتەڕوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی ، میكانیزمێكی نوێی بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی تەندروستی لە عێراق ڕاگەیاند، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پەسەندكراوە، هەروەها ئاماژەی بە دەستپێكردنی نزیك لە كاركردن لەسەر سێ سەنتەری دەستنیشانكردن كرد، جگە لە سەنتەری خوێن و چاندنی مۆخی ئێسك و نەخۆشخانەیەكی منداڵان.
حەسناوی بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: وەزارەت دوو سەنتەری دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكانی كردووەتەوە، یەكەمیان لە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی (سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت)، دووەمیان لە نەخۆشخانەی سەدر.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو دوو سەنتەرە بریتین لە سكانەری ئێم ئاڕ ئای و سی تی، یەكەیەكی پشكنینی سەرەتانی مەمك و هەروەها تاقیگەیەكی تەواو تەیار بە ژێرخانی پێویست و كەرەستەی پێویست، هەموو ئەمانە بەبێ بەرامبەر لەلایەن كۆمپانیای نیشتمانی هۆڵدینگەوە دابینكراون، كە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتە و هیچ گرێبەستێكی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا نییە.
ووتیشی : ئەم كۆمپانیایە بە كردنەوەی سێ سەنتەری دیكە، یەكێكیان لە نەخۆشخانەی یەرموك لە بەغدا و دوو سەنتەرەكەی دیكە لە پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلا، بەمەش كۆی گشتیی دەگاتە پێنج سەنتەری دەستنیشانكردنی مۆدێرن كە بەبێ بەرامبەر دابین دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمەڵێك لە خێرخوازانی دیكە دەستپێشخەرییەكیان خستووەتەڕوو بۆ دروستكردنی سەنتەری چاندنی خوێن و مۆخی ئێسك لە شاری پزیشكی، بەو بیناسازییەی كە لەلایەن خێرخوازانەوە پارەی بۆ دابینكراوە، هاوكات وەزارەتی تەندروستی سەنتەرەكە تەیار دەكات، هەروەها دەستپێشخەرییەكی دیكەی خێرخوازان هەیە بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی منداڵان، لەگەڵ بەڵێندەر كە كاری بیناسازیی ئەنجامدەدات و وەزارەت ئامێرەكانی دابینكردووە،ڕوونیشیكردەوە ئەم بیرۆكەیە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان جێبەجێ دەكرێت، كە دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت و بازرگانی بەشداری دەكەن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ وەزارەتی تەندروستی، هاوكات وەزارەت بەمەبەستی خزمەتكردنی كۆمەڵگا بەڕێوەیان دەبات. ئەمەش نوێنەرایەتی هاوكاری و هاوبەشی ڕاستەقینەی نێوان دامەزراوە تایبەتەكان و قەوارە حكومییەكان دەكات.
