جامی ئاسیا.. ئوردون و کۆریای باشور بە دوو گۆڵ یەکسانبوون
لە جامی ئاسیا هەڵبژاردەی ئوردون و کۆریای باشور بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەک یەکسانبوون.
لە یارییەکی کۆمەڵەی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیا، هەڵبژاردەی ئوردون و کۆریای باشور بەرامبەر یەک یاریان کرد.
تایمی یەکەم، یەرییەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و هەردوولا هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر، کۆریاش هەرزوو لە رێگەی هیۆنگ مین سۆنەوە لە خولەکی نۆ گۆڵی پێشکەوتنیان بە لێدانی سزا تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵەش لە خولەکی 37 کۆریا بە هەڵە گۆڵێکیان لە خۆیان تۆمارکردوو ئەنجامەکەیان بۆ ئوردون یەکسانکردەوە، ئوردون بەردەوامبوو لە فشارکردن و گۆڵێکیتریشیان لە خولەکی شەشەمی کاتی زیادکراودا تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە پێشکەوتنی ئوردون کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، دوای چەند گۆڕانکاریەکی زۆر لە یارییەکەدا، گۆڕانی ئەنجامەکە کەوتە دوا ساتەکان و لە خولەکی 90 ئەمجارە ئەردەن بە هەڵە گۆڵێان لە خۆیان تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات، هەڵبژاردەی ئوردون و کۆریای باشور بە کۆردنەوەی چوار خاڵ پلەکانی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی پێنجەمیان گرتووە.
