جامی ئەفریقا.. تونس و ئەفریقای باشور بەبێ گۆڵ یەکسانبوون
جامی ئەفریقا هەڵبژاردەی تونس پاش یەکسانبوونی لەگەڵ ئەفریقای باشور ماڵئاوای لە جامەکە کرد و مالیش بە یەکەمی ئەو کۆمەڵەیە سەرکەوت.
لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئەفریقا هەڵبژاردەی تونس روبەڕووی ئەفریقای باشور بوەوە.
لە تایمی هەردوولا چەندین هەوڵی گۆڵکردنیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا یارییەکە بە هەمان شێوەی تایمی یەکەم ئاستێکی مامناوەندی هەبوو چەند هەوڵێکی گۆڵ بینرا بە تایبەت لەلایەن تونسیەکانەوە، بەڵام تەواوی ئەو هەوڵانە بێ ئاکام بوو، ئەو تایمەش بە سپێتی و بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا هەردوو هەڵبژاردەی مالی و نامبیا روبەڕوی یەکتر بوونەوە و ئەو یارییەش بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
بەو ئەنجامانەش هەڵبژاردەی مالی بە یەکەمی کۆمەڵەکە و ئەفریقای باشوریش بە دووەمی کۆمەڵەکە و نامبیاش وەک یەکێک لە باشترین سێیەمەکان گەیشتنە قۆناغی شازدە تیپی و تونسیش ماڵئاویکرد.
