جامی ئەفریقا.. جەزائیر و بۆرکینیا فاسۆ بەدوو گۆڵ یەکسانبوون
لە جامی ئەفریقا هەڵبژاردەی جەزائیر و بۆرکینیا فاسۆ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک یەکسانبوون.
لە یارییەکی کۆمەڵەی چوارەمی جامی ئەفریقا، هەڵبژاردەی جەزائیر رووبەڕووی بۆرکینیا فاسۆ بووەوە.
تایمی یەکەم، یارییەکە بە ئاستێکی مامناوەند تێپەڕی، تا ئەو کاتەی لە سێ خولەکی کاتی زیادکارودا بۆرکینیا فاسۆ گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووە، لە خولەکی 51 بەغداد بونجاح ئەنجامەکەی بۆ جەزائیر یەکسانکردەوە، خۆشی ئەو گۆڵەش بۆ جەزائیر تا خولەکی 71 بوو، کاتێک بە لێدانی سزا براتراند تراوری دووبارە بۆرکینیا فاسۆی پێشخست، گۆڵەکەشی بە لێدانی سزابوو، یارییکە نزیکبوو لە کۆتایی و دووبارە بەغداد بونجان لە یاریەکەدا دەرکەوتەوە و لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراودا خۆشی بردنەوەی لە بۆرکینیا فاسۆ تێکدا و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
بەم ئەنجامە جەزائیر بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە پلەی دووەم دەبیندرێت و بۆرکینیا فاسۆ بە چوار خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەی چوارەمە
