جامی رۆلان گارۆس ... جۆکۆڤیچ و زڤیرێڤ و رۆبلێڤ گەیشتنە قۆناغی دووەم و مێدڤیدێڤ ماڵئاواییکرد
لە ميان یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی رۆلان گارۆس بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر ماکێنزی ماکدۆناڵدی ئەمریکی یاریکرد.
هەر لە سەرەتادا جۆکۆڤیچ بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە دەستیپێکرد و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 58 خولەک یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ گێم بوون.
لە هەمان قۆناغ، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی رووبەڕووی لێرنەر تاینی چینی بووەوە و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، رۆبلێڤ و دی مینۆر لە هاریس و دگێریان بردەوە.
لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراویشدا، دانێل مێدڤیدێڤی روسی شکستیهێنا بەرامبەر کامیرۆن نوری بەڕیتانی، هوبێرت هورکازیش بە جواو فۆنسێکا دۆڕا.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە جۆکۆڤیچ و زڤیرێڤ و رۆبلێڤ و کامیرۆن نوری گەیشتنە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە، مێدڤیدێڤ و هورکاز و ماکێنزی و هاری و دگێری ماڵئاواییانکرد.
