جامی عەرەب.. مەغریب بە بردنەوە لە ئوردن بووە پاڵەوان
لە جامی عەرەب هەڵبژاردەی مەغریب بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئوردنی بردەوە و بووە پاڵەوان.
لە یاریی کۆتایی جامی عەرەب، هەڵبژاردەکانی مەغریب و ئوردن لە یاریگای لوسەیل و لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، یارییەکە بە بەهێزی دەستیپێکرد، لە خولەکی چوار یاریزان ئوسامە تانانا، لە نێوەراستی یاریگاوە بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی یەکەمی مەغریبی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، ئوردن هاتەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 48 و 68 دووگۆڵیان لە رێگەی عەلی عەلوان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان پێچەوانە کردەوە، بەڵام مەغریب لە هەوڵەکانی نەوەستا و لە خولەکی 87 حەمدەڵا گۆڵی یەکسانبوونی مەغریبی هێنایە بەرهەم.
کاتی ئاساییی یارییەکە بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ کۆتاییهات، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکە ناوبژیوان پەنایبردە بەر دوو تایمی زیادکراو.
لە تایمی یەکەمی زیادکراو و بە دیارییکراوی لە خولەکی 100 حەمدەڵا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەکەی نوسییەوە، تا کۆتاییش ئەنجامەکە بەو شێوەیە مایەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی مەغریب کۆتاییهات، بەم ئەنجامە مەغریب بۆ دووەم جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.
