جۆ بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریكا کرد
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریكا کرد.
ئەمەش وەک سەردانێک کە بەشێکی تەقلیدییە لە ڕادەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لە ئەمەریکا، دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ.
لە گفتوگۆی هەردوو سەرۆکی ئێستا و داهاتووی ئەمەریکا، جۆ بایدن پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و پێی گووت: پیرۆزباییت لێ دەکەم سەرۆک ترەمپ، بەخێربێیتەوە بۆ کۆشکی سپی، دڵنیا دەبمەوە لەوەی هەموو ئەو شتانەی کە بتەوێت بەدەستی بهێنیت.
سەرۆکی پێشوو و براوە دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامدا وتی: "زۆر سوپاست دەکەم، پرۆسەی سیاسەت زەحمەتکێشە، بەڵام جیهان ئەمرۆ جوانترە، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات زۆر بە بەرزی دەنرخێنم".
هەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ بۆ جاری دووەم وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە و توانی خاڵی تەواو بەدەستبهێنێت دوای ڕکابەری لەگەڵ کاندیدی دیموکراتییەکان کامالا هاریس.
دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی دەرچوونی کرد و لە پۆستێکدا نوسیویەتی: هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە کە لە بەها هاوبەشەکانی پابەندبوون بە سەقامگیری و ئاشتی لە جیهاندا سەرچاوەی گرتووە، ئێمە چاوەڕێی بەردەوامی و بەهێزکردنی هاوبەشیەکانمان دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی.
هەروەها بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو، دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕادەستی سەرۆکی 47هەمین و هەڵبژێردراو دۆناڵد ترەمپ بکرێت.
