جێگری سەرۆکی پەرلەمان ستایشی هەوڵەكانی دەزگا ئەمنییەكان دەكات لە پاراستنی زیارەتی چلەدا
ئەمڕۆ چوارشەممە، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان، ستایشی هەوڵەكانی دەزگا ئەمنییەكانی كرد لە پاراستنی زیارەتی چلەدا.
شاخەوان عەبدوڵا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانە ئاراستەی ئومەتی ئیسلامی و گەلەكەمان دەكەم بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حسێن بن عەلی بن ئەبی تاڵیب (سەلامی خوایان لەسەر بێت).
جەختیشیكردەوە: وەرگرتنی مانا و وانەی بەنرخ لەم ڕووداوە لە بەدیهێنانی دادپەروەری و یەكسانی لە كۆمەڵگا و پێویستی بە بەردەوامبوون لە كاركردن بۆ جێبەجێكردنی چاكسازییەكان لە چوارچێوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت و پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراقە.
لە كۆتاییدا وتی: سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی دەزگا ئەمنییەكان دەكەم بۆ هەوڵەكانیان لە پاراستنی تەواو، هەروەها سوپاسی فەرمانگە خزمەتگوزاری و دەزگاكانی پشتیوانی دەكەم بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكاران.
