جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كرد
جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (8ـی تشرینی دووەمی 2023)، فەرماندە دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆ پێشوازیان لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری هەرێم كرد.
لە سەردانەکەیدا، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەستخۆشی لە فەرماندە و ئەندامانب كۆماندۆ كرد و باسی لەوەكرد، كە جێگەی شانازیە بە ماوەیەكی كەم و بە هەوڵی شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر"، فەرماندە و ئەندامانی كۆماندۆ بۆنەتە جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و "بافڵ تاڵەبانی" بە تایبەتی، هەروەک چۆن لە بەیاننامەیەکی کۆماندۆ هاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرا كە "كوڕانی كۆماندۆ" لە شەڕدا هەمیشە پێشەنگی بەرگرین لە خاكی پیرۆزی كوردستان و لەكاتی شەڕی داعشیشدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە.
