جەختکردنەوەی حکومی لەسەر بەردەوامی کارکردن دەکاتەوە بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە سووتەمەنی بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، جەخت لەسەر بەردەوامی کارکردن دەکاتەوە بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە سووتەمەنی بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کارە جێبەجێکارییەکانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دوو یەکەی گەرم بە توانای 320 مێگاوات (2*160) و دانانی دوو یەکەی نوێ بە توانای 320 مێگاوات 2*160) لە وێستگەی کارەبای گەرمی دۆرە لە بەغدای پایتەخت دەستپێکرد.
وتیشی سودانی جەختی لە گرنگی وێستگەی کارەبای گەرم کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی شوێنەکەی کە دەکەوێتەوە لە ناوەڕاستی بەغدادەوە و وەبەرهێنان لە بەرهەمی پاڵاوگەی دۆرە دەکات، کە بەپێی تایبەتمەندی و پێداویستییە ژینگەییەکان دەبێت، وئاماژەی بەوەش کرد وەزارەتی کارەبا، له ڕێگەی پڕۆژەی چارەسرکردنی نەهێشتنی جەنجاڵی هەردوو کەرتی گواستنەوە و دابەشکردن بەردەوامی و ڕێژەی قبوڵکراوی پێدانی کارەبای بە هاووڵاتیان پاراستووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە چارەسەری کۆتایی کرد، کە لە ڕۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونی حکومەتەوە دەستنیشان کرا، ئەویش دەستەبەرکردنی سووتەمەنی و بەدەستهێنانی سەربەخۆییە لە وزە و ئاماژەی بەوەشکرد حکومەت بەردەوامە لە کارەکانی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا، و لە کۆتایی ساڵی 2027، خۆبژێوی لە دەستەبەرکردنی غاز بۆ هەموو وێستگە کارپێکراوەکان و وێستگە نوێیەکان بەدی دێت.
سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەت دەستیکردووە بە پڕۆژەی بەڵێندەرانە لە وزەی نوێبووەوە (وزەی خۆر)، وچەند پڕۆژەیەک هەیە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک دەچێتە بواری خزمکردنەوە، بەڕێزیان هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیا نیشتمانییەکانی بەرز نرخاند بۆ پێشکەشکردنی هەوڵێکی ناوازە لە کارکردن لە چوارچێوەی ئەم بارودۆخە سەختەی کەشوهەوادا.
ئەو دوو پڕۆژەیە بەشدار دەبن لە بەهێزکردنی سیستەمی کارەبا لە دیوی کەرخ - بەغداد لە ڕێگەی بەستنەوەی بە تۆڕی ناوخۆیی 132 ک.ڤ، و پاڵپشت دەبێت لە سەقامگیری دابەشکردنی کارەبا و داپۆشینی بەشێک لە زیادبوونی باری ناوخۆیی و ئەو دوو یەکەی ئێستا بەپێی خشتەی کات نۆژەن دەکرێنەوە، کە دڵنیای دەدات لە کارکردنی بەردەوامی وێستگەکە بە بێ پچڕانی بەرهەمهێنان، و بە پشتبەستن بە سووتەمەنی بەردەست لە پاڵاوگەی دۆرە.
