جەواد زەریف دوای ئامۆژگاری وەرگرتن لە" سەرۆکی دەزگای دادوەری دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند
ئەمڕۆ دووشەممە،محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران،دوای ئامۆژگاری وەرگرتن لە سەرۆکی دەزگای دادوەری دەیتلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.
میدیاکانی ئێران لەزاری زەریفەوە بڵاویانکردەوە ،دەستلەکارکێشانەوەی یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران لە پۆستەکەی دوای "ئامۆژگاری" سەرۆکی دەزگای دادوەری بۆ گەڕانەوە بۆ زانکۆ بۆ ڕێگریکردن لە فشاری زیاتر بۆ سەر حکومەت هاتوه.
محەمەد جەواد زەریف له لێدوانێكدا باسی لهوهكردوه، "هیوادارم کشانەوەی من ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە ئیرادەی گەل و سەرکەوتنی حکومەت لاببات".
پێشتر ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بڵاویکردەوە، محەمەد جەواد زەریف دەستی لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتژیک کێشاوەتەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردبو، دەستلەکارکێشانەوەی زەریف دوای دورخستنەوەی عەبدولناسر هێممەتی وەزیری دارایی ئێران بوە.
