حاجییەکی عێراقی سوپاسی ساڵح بن ناسر ئەلجاسر وەزیری گواستنەوەی سعودیە دەکات
چالاکوانان لە سۆشیال میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە، کە تێیدا زیارەتکارێکی عێراقی سوپاسی ساڵح بن ناسر ئەلجاسر، وەزیری گواستنەوەی سعودیە دەکات بۆ ئەو هەوڵ و خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە حاجیان کردوە و دهڵێت، "سوپاس زۆر کەمە".
ئەو حاجییە له پهیامێكدا بۆ وهزیری گواستنەوەی سعودیە دهڵێت، "ئەوە یەکەمجارە دەچمە ناو شانشینی سعودیە و هەمو ئەو دەنگۆیانەی لەسەر سعودیە دەوترێت دورە لە ڕاستییەوە، هەمو کەس لێرە لە شۆفێرەوە تا کرێکارانی هۆتێل لە خزمەتماندا بون، شتێکم بینی کە چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد".
ئاماژەی بەوەشکردوه، "من عێراقییەکی خەڵکی بەسڕەم، سعودیە هەوڵی زۆری بۆ هەمو حاجیان داوە، سوپاسکردنیش زۆر کەمە، خوای گەورە سعودیە و پاشاکەی و گەلەکەی بپارێزێت".
شازادە سعود بن میشال، جێگری ئەمیری مەککە ڕایگەیاند، "حەجی ئەمساڵ لە ڕوی ئاسایش و تەندروستی و خزمەتگوزاری سەركەوتو بوه، سوپاسی هەمو ئەو كەسانە دەكەین كە بەشداربون لە سەركەوتنی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ".
حاجیان ئهمڕۆ یهكشهممه تەوافی ماڵئاوایییان ئەنجامدا، ئەوەش کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمەکەیان بو، مزگەوتی گەورەی مهككه هاتوچۆی زۆری بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامادەیی بەرز بۆ کاروباری دو مزگەوتی پیرۆز، بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
