حكومه‌تی هەرێم: 240 هه‌زار و 111 فه‌رمانبه‌ر له قۆناغی دوه‌مدا له وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قۆناغی دوه‌می پێدانی زه‌وی به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، 240 هه‌زار و 111 فه‌رمانبه‌ر له قۆناغی دوه‌مدا له وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له درێژه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ردا و له‌ژێر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، قۆناغی دوه‌می پێدانی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ده‌ستپێده‌كات.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی قۆناغی دوه‌می پێدانی زه‌وی بۆ 27 وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه ته‌واو بوه، كه تێیدا 240 هه‌زار و 111 فه‌رمانبه‌ر له وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بن".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "پێدانی زه‌وی هه‌مو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، له فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، سۆران، ڕاپه‌ڕین، گه‌رمیان و زاخۆ".
ڕۆژی 27ی (ئازار/3)ی 2024، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ش پێدانی زه‌وی بو به فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی به‌پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان.
