حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگه‌یاند، ئه‌مریكییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له لوبنان كرد كه ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی شه‌ڕی باشور ڕانه‌گیرێت، ئیسرائیل شه‌ڕ له دژی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه نه سنور و نه كات، هیچ شتێكی نیه.
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا له وتارێكدا له "ساڵڕۆژی هه‌فته‌ی شه‌هید ویسام حه‌سه‌ن ته‌ویل"، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، "ئه‌مریكییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له لوبنان كرد كه ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی باشور ڕانه‌گیرێت، ئیسرائیل شه‌ڕێك له سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانتان نه ئه‌مڕۆ و نه سبه‌ینێ و نه هیچ رۆژێكیش سودیان نابێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له غه‌ززه هه‌ڕه‌شه‌ی هێزێكی شكستخواردومان لێده‌كرێت، بۆیه ئێمه‌ش پێیانده‌ڵێین، "سڵاو و به‌خێر بێن!".
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ئاشكراشیكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بێت له شه‌ڕ بترسێت ئیسرائیله، گه‌لی دوژمن و دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی نه‌ك لوبنان، ئێمه 99 ڕۆژه ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕ و لێی ناترسین، ئێمه به‌بێ دیاریكردنی كات و شوێن شه‌ڕ ده‌كه‌ین".
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌و ئه‌مریكییه‌ی بانگه‌شه‌ی ترس له لوبنان ده‌كات، ده‌بێت له هێزه‌كانی له ناوچه‌كه و بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی بترسێت".
