حه‌كیم: ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئێستا بناغه‌ی سه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام بۆ بیست ساڵی داهاتوو داده‌نێن
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی هێزه نیشتمانییه‌كان، عه‌ممار حه‌كیم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستا بناغه‌ی سه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام بۆ بیست ساڵ داده‌نێن.
حه‌كیم ڕایگه‌یاند: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه چاره‌نووسسازن، وه‌ك چۆن هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 بناغه‌ی دیموكراسییان دانا، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش بناغه‌ی سه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام بۆ بیست ساڵی داهاتوو داده‌نێت، بۆیه ئومێده‌وارین گه‌لی وڵات به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بچن بۆ به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان، كارا و هۆشیارانه، و متمانه‌ی خۆیان بده‌ن به كه‌سی شایسته، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام بگوازینه‌وه."
ڕوونیشی كرده‌وه، كه "قه‌باره‌ی به‌شداریكردن و باشی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ردووکیان وای لێده‌كه‌ن عێراق بكه‌وێته سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاست، چونكه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت."
حه‌كیم داوای له گه‌لی عێراق كرد كه "به‌شدارییه‌كی كارا بكه‌ن بۆ مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانیان،" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "ئیراده‌یه‌كی سیاسی له‌لای هه‌موو سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كاندا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی له پێكهێنانی حكوومه‌تدا به‌رده‌وام بن."
له كۆتاییدا وتی: "عێراق به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چێت، و یه‌كێك له نیشانه‌كانی چاكبوونه‌وه، گه‌یشتنه به تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانیان له عێراقدا، هه‌روه‌ها یه‌كێك له نیشانه‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش، كۆتاییهێنانه به ئه‌ركی (یونامی) له كۆتایی ئه‌مساڵدا، و یه‌كێكی تریش له نیشانه‌كانی چاكبوونه‌وه ئه‌وه‌یه كه بتوانین له ماوه‌یه‌كی كورتدا حكوومه‌ت پێكبهێنین، كه ئیراده‌یه‌كی جیدی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی له پێكهێنانی حكوومه‌تدا به‌رده‌وام بێت."
