حوکومەتی کۆڵۆمبیا رزگارکردنی باوکی لویس دیازی راگەیاند
حوکومەتی کۆڵۆمبیا رزگارکردنی باوکی لویس دیازی راگەیاند پاش دانوستان کردن لەگەڵ گرووپی سوپای ئازادی خواز.
پاش ئەوەی باوکی لویس دیاز، لە 28ی مانگی 10 لەلایەن گرووپی سوپای ئازادی خواز ڕفێندرا کە بووە هۆی تێکچوونی باری دەروونی یاریزانەکەی لیڤەرپووڵ ، کە ناچار بوو بگەرێتەوە وڵاتی کۆڵۆمبیا بۆ ئەوەی بە تەواوی پشتگیری لە گەڕان و ئازادکردنی باوکی بکات.
لەم ماوەیەدا حکومەتی کۆلۆمبیا بەردەوام بوو لە هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی باوکی یاریزانەکە بەردەوام لەگەڵ ئەم گروپە دانوستانی دەکرد و سوپای ئازادی خوازی دوای ماوەیەک ڕایگەیاند کە دواجار باوکی ئازاد دەکات.
حکومەتی وڵاتەکە بە هاوبەشی یەکێتی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا لە راگەیەندراویکی فەرمی رایانگەیاند دوای 12 رۆژ دیاز دەگەریتەوە باوەشی خێزانەکەی هەروەها سوپاسی سەربازان و پۆلیسی نیشتمانی و هەروەها هەموو ئەو دامەزراو و دەسەڵاتانە دەکات کە بوونە هۆی ئازادکردنی لویس مانوێل کە باوکی لویس دیاز دەکات.
نوسینگەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا رایگەیاند کە کە سەرۆکی وڵات لەگەڵ باوکی لویس دیاز قسەی کردووە و پشتڕاستی دەکاتەوە کە تەندروستی باشە و ئێستا ئازادە.
