حکومەت 14 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ پەروەردەکاران لە کەربەلا تەرخان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، کارە جێبەجێکارییەکانی دەستپێشخەریی گەشەپێدەری خانووبەرە بۆ زەوییە پەروەردەییەکان لە پارێزگای کەربەلا دەستپێدەکات، کە 14 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە کارە جێبەجێکارییەکانی دەستپێشخەریی گەشەپێدەری خانووبەرەی بۆ زەوییە پەروەردەییەکان لە پارێزگای کەربەلا دەستپێکرد، ئەمەش بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 271ی ساڵی 2025، كه تەرخانکردنی 14 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوونی خزمەتكراو بۆ ستافی پەروەردە و فێرکاری و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە پارێزگاکە دەگرێتەوە.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵەکانی پارێزگاری کەربەلا کرد لە جێبەجێکردنی دیدگای حکومەت سەبارەت بە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ستافی پەروەردەیی و فێرکاری، مۆدێلێکی هەمەلایەنەی لەم بوارەدا خستەڕوو و جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی دەستپێکردنی کارەکان لە لایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە بۆ تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی کە بریتییە لە 5000 یەکەی نیشتەجێبوون، هەروەها ئاماژەی بە پابەندبوونی حکومەت کرد بە بەرز نرخاندنی پێگەی مامۆستایان و خزمەتگوزارییەکانیان، بەتایبەتی سەبارەت بە دابینکردنی خانووبەرەی گونجاو.
سەرۆک وەزیران سەرجەم پارێزگارەکانی ڕاسپارد دەست بکەن بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی خزمەتکراوە بەسەر ستافی پەروەردەیی و هەموو سودمەندانی شایستە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت ڕێگەچارەی بۆ قەیرانی نیشتەجێبوون بە گشتی و بۆ هەموو هاووڵاتیان داناوە، چ فەرمانبەر بێت یان خانەنشین، یان ئەوانەی لە کەرتی تایبەتدان.
