حکومەت بەرەو پاڵپشتی کەرتی تایبەت هەنگاو دەنێت... و بەڵێندەران لەسەرووی پێشینەکانن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، فەرمانی کرد کارئاسانی بۆ بەڵێندەران بکرێت و ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە چارەسەر بکرێن بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان بەپێی خشتەی دیاریکراو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆکی فیدراسیۆنی بەڵێندەرانی عێراق عەلی فاخر سەنەفی.
وتیشی سودانی بایەخدانی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ نوێنەرانی فیدراسیۆن و سندیگاکان، کە بەردەوام لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا میوانداری دەکرێن بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی سەندیکاکان و لێکۆڵینەوە لە پێشنیارەکان کە بەشدارن لە باشترکردنی کاری سەندیکاکان.
هەروەها سودانی فەرمانی کرد کارئاسانی بۆ بەڵێندەران بکرێت و ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە چارەسەر بکرێن بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان بەپێی خشتەی دیاریکراو، و ئاماژەی بەوەشکرد، ئاراستەی حکومەت بە پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت بەشدار دەبێت لە خێراکردنی پێشکەوتنەکان لە پارێزگا جیاوازەکان.
