حکومەت تەرخانکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ وەزارەتی ناوخۆ ڕادەگەیەنێت
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی تەرخانکردنی زەوی نیشتەجێبوونی کرد بۆ وەزارەتی ناوخۆ ئاڕاستە دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان و کارە گشتیەکانی ڕاسپارخ بۆ تەرخانکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لەچوارچێوەی چوارچێوەی پێشنیاری چوارەم بۆ فراوانکردنی شاری نەهرەوان.
وتیشی هەروەها سودانی وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی خێراکردن لە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەویەکان.
ڕوونیشیکردەوە ئەم ڕاسپاردەیە لەچوارچێوەی گرنگیدانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دێت بۆ ڕۆڵەکانی لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دێت لە سەرجەم دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان، کە بریتییە لە دڵنیابوون لەوەی کە شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاویان بۆ دابین دەکرێت و وەک پێزانینێک بۆ قوربانیدانیان لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراقدا.
