حکومەت جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی پیاوانی ئاینی دەکاتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی لە گرنگی ڕۆڵی پیاوانی ئاینی لە یەکخستنەوەی وتاری گشتی وداخوازی ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و توندڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵای ئەنجومەنی فیقهی عێراق.
وتیشی له میانی دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە دۆخی وڵات کرا، هەروەها هەوڵەکانی حکومەت بۆ پتەوکردنی سەقامگیری ئەمنی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و کارکردن بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق خرایەڕوو.
سودانی جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی پیاوانی ئایینی کردەوە لە گوتاری ڕێنماییکەر و بانگەواز بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و توندڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و ئاماژەی بەو پێشکەوتنە بەرچاوەی ئەمڕۆی عێراق کرد لە هەموو کەرت و بوارەکاندا کە سەرجەم پارێزگاکان بەخۆیەوە دەیبینێت.
لە لای خۆیەوە شاندی ئەنجومەنی فیقهی ڕۆڵی حکومەتیان لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و هەڵمەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لەبەغدا و پارێزگاکانی تر بەرزنرخاند، هەروەها شاندەکە ستایشی ڕێکخستنی لووتکەی عەرەبی و گەشەپێدانی کرد لەبەغداد و دەرەنجامەکانی و بەرزکردنەوەی پێگەی عێراق لەئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا.
