حکومەت جەختدەکاتەوە لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە
ئەمڕۆ شەممە ،محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، جەختیکردەوە لە گرنگی تەواوكردنی ئەو پڕۆژانە كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە عەباس شوعەیل ئزملی پارێزگاری دیوانیە و محەمەد شخیر فەرهود سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە بارودۆخی خزمەتگوزاری و ژیان لە پارێزگاكە كرا، و پێشكەوتنی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری،سەرۆك وەزیران پێداچوونەوەی بە ڕێژەی جێبەجێكردن و ئەولەویەتەكانی كرد كە لە هەڵبژاردنی پڕۆژەكاندا پەیڕەو دەكرێن، ئەدای كۆمپانیا جێبەجێكارەكان، و دیارترین ئاستەنگەكانی بەردەم تەواوكردنی كارەكان.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە گرنگی تەواوكردنی ئەو پڕۆژانە كرد كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان هەیە، كە ڕێگە خۆشدەكات بۆ پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان، یارمەتیدەرە بۆ ڕەخساندنی هەلی كار زیاتر، هەروەها هاندانی سووڕی ئابووری لە پارێزگاكە، جەختی لە پاڵپشتی حكومەت بۆ پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت و پێویستی دەزگاكانی پارێزگا بۆ دابینكردنی ئاسانكاری پێویست بۆی.
