حکومەت وەڵامی بەڵگەنامەیەک دەداتەوە کە ئاماژە بە چاککردنەوەی ژمارەیەک لە خانووەکانی دەکات
وتەبێژی حکومەتی عێراق " باسم عەوادی " رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە بڕی ئەو پارەیەی بۆ نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک لە خانوربەرەکانی تەرخانکراوە دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پەرلەمان بەڵگەنامەیان بڵاوکردەوە لەسەر تەرخانکردنی پارە بۆ چاککردنەوەی ژمارەیەک خانووی سەر بە حکومەت.
عەوادی وتی:-پاش بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ئاماژە بە نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک خانوو دەکات، پێویستە ئاماژە بە ئەوە بکرێت کە حکومەت بڕیاری داوە نۆژەنکردنەوەیەکی گشتگیر بۆ هەندێک لە کۆمەڵەکانی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدات، کە ژمارەیەک میوانخانەی سەرەکی لەخۆدەگرێت و پێشتر لەلایەن هەندێک وەزیر و نوێنەرەوە بەکارهێنرابوون، ئەمەش وایکرد پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەیەکی گشتگیر هەبێت و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون بەیاننامەی پێویستی ئامادەکردووە بەگوێرەی نرخ و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانیان و وەزارەتی پلاندانان پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە بۆ پەسەندکردن و ڕەزامەندی لەسەر درا بە بڕیاری ئەنجومەنەکە لە 7ی شوباتی 2024.
لە کۆتاییدا باسی لەوەکرد :-هیوادارین وردبین بن لە گواستنەوەی زانیاریەکان و ڕێگری لەو کەسانە بکەن کە هەوڵی ساختەکردنی ڕاستییەکان دەدەن و زیان بە ناوبانگی وڵاتە ئازیزەکەمان دەگەیەنن.
