حکومەت پشتگیری بەردەوامی بۆ سەندیکا پیشەیی و کەرتییەکان لە عێراق دووپاتدەکاتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، پاڵپشتی بەردەوامی حکومەتی بۆ سەندیکا پیشەیی و کەرتییەکان لە عێراق دووپات کردەوەو،جەختی لە گرنگی ئەکادیمییەکان کردەوە وەک نوخبەیەکی زانستی کە دەتوانرێت پشتیان پێ ببەسترێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی،پێشوازی کرد نەقیبی ئەکادیمی عێراق عەلی مەسیر یاسین، و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکاکە.
وتیشی سودانی بەخێرهاتنی شاندی سندیکاکەى کرد و جەختی لە گرنگی ئەکادیمییەکان کردەوە وەک نوخبەیەکی زانستی کە دەتوانرێت پشتیان پێ ببەسترێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە، هەروەها جەختی لە بەرپرسیارێتی ئەوان کردەوە بۆ هۆشیارکردنەوە و لێکتێگەیشتنی هاووڵاتیان و ڕۆڵیان لە بنیاتنان و بەهێزکردنی کۆمەڵگا و بەرەوپێشبردنی ڕۆحی هاوڵاتیبوون، بەتایبەتی ئەوان مامەکە لەگەڵ خوێندکارانی گەنجدا دەکەن، کە نوێنەری سەروەت و سامان و ئایندەی وڵاتن.
سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر کاریگەری کۆمەڵگەی ئەکادیمی و سوود وەرگرتن لە شارەزاییان لە جێبەجێکردنی دیدگای حکومەت و پلانەکانی گەشەپێدان کە لە بەرنامەی جێبەجێکردنیدا هاتووە و جەختی لە گرنگی هاوکاری و دروستکردنی هاوبەشی لە نێوان سەندیکاکان و وەزارەتەکان و دامەزراوە حکومییەکان کردەوە و پاڵپشتی بەردەوامی حکومەتی بۆ سەندیکا پیشەیی و کەرتییەکان لە عێراق دووپات کردەوە، کە بە میوانداریکردنی سەرۆکی چەند سەندیکایەک لە دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و دەرکردنی بڕیار و ڕاسپارده و بۆ پاڵپشتیکردنی کارەکانیان و خزمەتکردنی ئەندامەکانیان بەرجەستە بوو.
لە لای خۆیەوە نەقیبی ئەکادیمی عێراقی سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەی خۆی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی بۆ پاڵپشتی بەردەوامی بۆ ئەکادیمییەکانی عێراق و پێشخستنی هەموو ئەو هەوڵانەی کە بەشدارن لە باشترکردنی دۆخی وڵات و ئامادەیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ بەرنامەکانی حکومەت و پشتگیریکردنی هەوڵەکانی لە گەشەپێدان.
