حکومەت کۆبونەوەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و میکانیزمەکانی وەبەرهێنان ئەنجامدەدات
ئەمڕۆ دووشەممە, سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە پەرەپێدانی بەرهەمەکانی نەوت و ڕێگاکانی بەرهەمهێنانیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ دووشەممە, سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە پەرەپێدانی بەرهەمەکانی نەوت و ڕێگاکانی بەرهەمهێنانیان، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان لە وەزارەتی کارەبا".
بەگوێرەی بەیاننامەکە "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی پەرەپێدانی پیشەسازی بەرهەمەکانی نەوت کرا، کە حکومەت لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی بۆ کردۆتەوە، هەروەها ڕێوشوێنەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنان و بازاڕکردن بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە زیادکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەت".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "ڕێوشوێنەکانی دڵنیابوون لە پێدانی شایستەگ کارەبا بە ئاسانی و بەردەوامییەکەی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و کەرتە پیشەسازییەکان، لە ژێر ڕۆشنایی جووڵەی گەشەپێدانی بەرچاوی وڵاتدا".
