حکومەتى هەرێم رەتیدەکاتەوە رێگرى لە چوونى مامۆستایان بۆ بەغداد کردبێت
حکومەتى هەرێم رەتیدەکاتەوە رێگرى لە چوونى مامۆستایان بۆ بەغداد کردبێت
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە ئەوان داوایانکردبێت لە بازگەکانی عێراقەوە رێگری لە مامۆستایان بکەن روو لە شاری بەغداد بکەن و رایگەیاند، هەوڵی مامۆستایان هەوڵی ئێمەشە.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەمرۆ سێ شەممە لەمیانى لێدوانێک راشیگەیاند، هیچ هەوڵێک لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق نییە بۆ رێگری لە مامۆستایان، وە ەگەر هەوڵێک هەبێت بۆ رێکەوتنی مووچەیە بۆ مامۆستایان و توێژەکانی تر نەک رێگریکردنیان، ئەگەر حکومەتی هەرێم رێگری بکردایە لە بازگەکانی خۆیەوە دەیکرد، چ پێویست بوو لە بازگەکانی عێراقەوە بیکات.
وتەبێژى حکومەتى هەرێم جەختیشیکردەوە، روونە کە هەوڵی مامۆستایان هەوڵی ئێمەشە، "ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە، کە ماف و ئیمتیازاتی مووچە و حەقی خەڵکی هەرێم لای حکومەتی عێراقە".
