حکومەتی هەرێم موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئاماده ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كی نوێوه خشته‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئاماده ده‌كات ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی فیدڕاڵی ده‌كات، له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی 12ی 2024یشه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی فیدراڵه ته‌واوكاریی شایسته‌ی دارایی موچه‌خۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به سه‌ردانی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و دیدار و كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كرد و ڕونیكرده‌وه، "له‌كۆبونه‌وه‌كاندا، جیا له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دو لایه‌نه، جه‌خت له ڕۆڵی گرنگی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ كرایه‌وه، به تایبه‌تی نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له زوترینكاتدا. هه‌روه‌ها له باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی گشتی سوریاش، جه‌خت له پاراستنی مافی گشت پێكهاته‌كان و ئاشتی و ئارامیی ئه‌و وڵاته كرایه‌وه".
له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، له‌لایه‌ن ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران زانیاریی له باره‌ی بارودۆخی دارایی ساڵی 2024 خرایه‌ڕو، كه پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئه‌م زانیارییانه‌ی له چوارچێوه‌ی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ڕای گشتی خستبوه‌ڕو، به‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای مافی ده‌ستوریی و بونی ته‌رخانكراو له‌ناو خشته‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراق و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و به‌دورگرتنی له هه‌ر ناكۆكیی و كێشه‌یه‌ك نێوان هه‌ردولا، سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ساڵی 2024، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵ پابه‌ند نه‌بو به خه‌رجكردنی ته‌واوی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆی ته‌رخانكراوی هه‌رێمی كوردستان بۆ موچه به‌پێی خشته‌كانی ته‌رخانكراوی هه‌رێم له بودجه‌ی فیدراڵ كه بڕی (11) ترلیۆن و (576) ملیار دیناره، ته‌نها بڕی (10) ترلیۆن و (752) ملیار دیناری به فیعلی خه‌رجكردوه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتی ناوخۆی خۆی، 960 ملیار دیناری خه‌رجكردوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی موچه، سه‌ره‌ڕای ناردنی به‌شی خه‌زێنه‌ی فیدڕاڵیی له داهاتیی ناوخۆی هه‌رێم و ئه‌وه‌شی له داهاتی ناوخۆ ماوه‌ته‌وه بۆ خه‌رجیی به‌كاربردن تایبه‌ت به خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان خه‌رجكراوه به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ، جگه له‌و بڕه پاره‌یه هیچ شایسته‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی خه‌رج نه‌كردوه له ته‌رخانكراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم وه‌ك بودجه‌ی به‌كاربردن و بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، دواتر له لایه‌ن عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی ئیعتمادكردنی ژماره‌ی كه‌سیی بێهاوتای پرۆسه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی فیدراڵ و ناردنی گشت زانیارییه داواكراوه‌كان بۆ به‌غدا خسته‌ڕو، كه به‌م هه‌نگاوه‌ش، كۆتایی به بیانوی حكومه‌تی فیدڕاڵ دێت سه‌باره‌ت به بابه‌تی ژماره‌ی وه‌زیفیی، له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرنگی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری كرد له ئاماده‌كردنی سیسته‌می په‌یڕۆڵ و ژماره‌ی وه‌زیفی موچه‌خۆران.
بڕگه‌ی كۆتایی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گفتوگۆكردن بو له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچونه‌كانی پڕۆژه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی ناوه‌ندیی خشته‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ناسراو به ( پڕۆژه سیستمی په‌یڕۆڵ ) كه قۆناخێكی پڕۆژه‌ی بایۆمه‌ترییه و ڕۆڵی وه‌زاره‌ته‌كان و یه‌كه ژمێریارییه‌كانیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2025 ه‌وه خشته‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی ئاماده ده‌كرێت و به بێ كه‌موكوڕی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانی خۆی به ته‌واوی و به باشترین شێوه، جێبه‌جێ كردوه و له هه‌وڵه‌كانیشی له گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وامه بۆ دابینكردنی موچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌م ڕوه‌وه، چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی فیدراڵه ته‌واوكاریی شایسته‌ی دارایی موچه‌خۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت، كه به‌داخه‌وه به‌هۆی ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا له مانگی 1ی ساڵی2025ین و موچه‌خۆرانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، موچه‌ی مانگی 12 یان وه‌رگرتوه، به‌ڵام موچه‌خۆرانی هه‌رێم، وه‌ریان نه‌گرتوه، له كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ته‌رازوی پێداچونه‌وه و لیسته‌كانی موچه‌ی چاره‌سه‌ركردوه و لیستی موچه‌ی هه‌ر سێ مانگه‌كه‌شی به ته‌واوی و به بێ كه‌موكوڕیی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ناردوه.
