حەج وعومرەی هەرێم: له‌مساڵه‌وه سعودیه ته‌مه‌ن ده‌كاته مه‌رج بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج‌و عومرەی هەرێم مه‌رجێكى نوێى سعودیه بۆ وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵ دیاریده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سعودییه مه‌رجی ته‌مه‌ن به‌سه‌ر حاجیاندا دەسەپێنێت".
کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج‌و عومرەی هەرێم ئاشكرایكردوه، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج‌و عومره‌ی عێراق ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج‌و عومره‌ی هه‌رێم كردوه.
ده‌شڵێت:"نوسراوه‌كه به‌پشتبه‌ستن به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج‌و عومره‌ی سعودییه بوه كه له12ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌رچوه‌و داواده‌كات، مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ، به‌سه‌ر حاجیاندا بسەپێنێت، به‌جۆرێك ئه‌و حاجیانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 70 ساڵییه‌وه له‌كۆی گشتیی حاجیانی عێراق، تەنها ڕێگه به له7%یان ده‌درێت حه‌ج بكه‌ن".
هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج‌و عومره‌ی عێراق داوا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج‌و عومره‌ی هه‌رێم ده‌كات ده‌ستبكه‌ن به‌جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج‌و عومره‌ی سعودییه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، تاوه‌كو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو.
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج‌و عومره‌ی عێراق له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌دا داوا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج‌و عومره‌ی هه‌رێم ده‌كات ئه‌وكه‌سانه‌ی تەمەنیان له‌سه‌روو 70 ساڵییه‌وه‌یەو ئه‌مساڵ 2025 له‌پشكی هه‌رێم ڕێگه‌یان پێده‌درێت حه‌ج بكه‌ن، ته‌نها (358) كه‌سن‌و ژماره‌ی زیاتر له‌وه كه ته‌مه‌نیان سه‌روی 70 ساڵیه‌وه‌یه، دواخستنی ناچارییان بۆ ده‌كرێت بۆ حه‌جی 2026.
